بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمی عێراق (واع)، مستەفا کازمی رۆژی ڕابردوو لە دیداری ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە بەغدا وێرای داکۆکی لە پێشوازی عێراق بۆ تۆکمە کردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێران و هەموو وڵاتانی دراوسێ لە پێناو بەرژەوەندیی نێوان گەلانی دراوسێ و سەقامگیری و ئاسایشی ناوچە، جەختی کرد: عێراق ڕێڕەوگە یان بنکەی تیرۆریزم و سکۆی دەستدرێژی بۆ سەر وڵاتانی دیکە و شوێنی یەکلابوونەوەکان نییە.
لە درێژەی ئەو دیدارەدا باڵوێزی ئێران لە بەغدا وێرای پیرۆزبایی بۆ سەرکەوتنی دەوڵەت و کابینەی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، ڕایگەیاند: تاران بەردەوام پێداگرە لە گەشەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لە گەڵ بەغدا و تۆکمەی هاوکاریی نێوان دوو وڵات لە بوارگەلی جۆراوجۆر.